کابینەکەی لاپۆرتا دەست بەکاربوو

ئێوارەی دوێنێ لە کەتۆلۆنیا بەفەرمی خوان لاپۆرتا وەک سەرۆکی نوێی بارسەلۆنا دەستبەکاربوو ؛

لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خوان لاپۆرتا باسی ئەرکی کابینەکەی کرد ووتی ؛ بەگشتی من کەسێکی گەشبینیم پێم وابێت ئەوەی لە نزیکەوە من بناسێت دەزانێت هەمیشە بیرکردنەوەکانم ئەرێنین .

پەیوەندیەکی زۆرباشم هەیە لەگەڵ کۆی یاریزانەکان سوپاسیان دەکەم کە ئێستا هەموویان لێرەن ، بەدڵنیاییەوە ئیدی ڕودەکەینەوە لاماسیا چونکە ستراتیژە بۆ ئێستای بەرسالۆنا ئەوەتان بیر بێت ئێمە چ سودێکمان وەرگرت لەو فێرگەیە .

لاپۆرتا ڕویکردە مێسی پێی ووت زۆرم خۆش ئەوێی و بەرشەلۆناش تۆی خۆش ئەوێت ناهێڵین لیرە بڕۆیت چونکە ئێرە نێو ماڵی تۆیە ، دواتر ڕویکرد کۆمان پێی ووت من نازناوم لێت دەوێت خۆت دەزانی ئێمە چەند توینیوی نازناوین .

لە کۆتایدا لاپۆرتا ووتم نازناوی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو دەکەینە سەکۆی گەڕانەوەی بارسەلۆنا بۆ سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا