بە ڤیدیۆ..هەورە بروسکە لە چوار پیاو دەدات و یەیکێکیان دەکوژێت

پۆڵەتیک پرێس

کارمەندی باخچەیەک لە کۆمەڵگەی سیگناتۆر ڤیلاس، دەمرێت و سێ کەسی دیکەش بریندار دەبن، دوای ئەوە هەورە بروسکەیەک لە یەکێک لە دارەکانی باخچەکە ئەدا دوای ئەوە باران دەبارێت لە شاری جورجاونی باکوری هیندستان.

یەکێک لە کامێرا چاودێریەکان ڕووداوەکەی تۆمار کردووە، کاتێک چوار پیاوەکە لە ژێر دارەکەدا وەستاون، هەورە بروسکەکە لێیان ئەدات و هەموویان ئەدات بە زەویدا.

دوای زانینی هەواڵەکە پۆلیس ڕاستەوخۆ دەگاتە شوێنی ڕووداوەکە، دوای ئەوەی بە سەختی سوتان و بریندار بوون پیاوەکانیان گەیاندە نەخۆشخانەی میۆر لە مانیسار.

ڕامبراساد یەکێک بوو لە برینداربووانی ڕووداوەکە، هەر بە هۆیەشەوە تا شەو مایەوەو گیانی لەدەست دا.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە ئەژماری تایبەتی یۆتیوبت بەکاربهێنە..

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا