پەیامی پشت دەركەوتنە نوێیەكەی موراد قەرەیلان

پۆڵەتیك پرێس:
“ئێمە لە حەفتانین دوژمنمان گێژكردووە، ئەگەر بێن بۆ زاپ دەیانكەین بە ژێر گڵەوە”، ئەمە دواین پەیامی موراد قەرەیڵان فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بوو، كە بەجلێكی نوێی سەربازییەوە لەیادی ٣٦ ساڵەی دەستپێكردنی خەباتی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە كردی.

موراد قەرەیڵان، كە ماوەیەكی زۆرە بەهۆی شەڕو پێكدادانەكانی سوپای توركیاو گەریلاكانی پەكەكە لەچاوی میدیاكان ونە، لەنوێترین دەركەوتنیدا لەبەرزاییەكی چیاكانی كوردستان دەركەوت‌و وتیشی: دەوڵەتی داگیركەری توركیا ئامانجی داگیركردنی باشووری كوردستانە.

 

دەوڵەتی داگیركەری توركیا ئامانجی داگیركردنی باشووری كوردستانە

 

قەرەیلان لەگەڵ كۆمەڵێك لەو گەریلایانە دەركەوت، كە لەجەنگی هەفتانیندا بەشدارن، كە ماوەی دوو مانگە لەگەڵ سەربازانی سوپای توركیا لەو ناوچەیە لەشەڕدان، ئەوەش پەیامێك بوو بۆ توركیا، كە پەیامەكەشی ئەوەیە ئەوان بەردەوام دەبن‌و فشارەكانی ئەنقەرە نایانخات.

فەرماندەكەی هەپەگە جەختیشی لەوەش كردەوە، ئەوان بڕیاری خۆیانداوە لەسەر تێكشكاندنی سوپای توركیا، داواشی لەگەلی باشووری كوردستان كرد، كە پشتیوانیان بن، ئەوەشی راگەیاند، ئەوان بەڵێنیانداوە پارێزگاری لەدەستكەوتەكانی گەلی كورد بگەن و هەموو دەسكەوتەكانی باشووریش بپارێزن.

بۆچی قەرەیلان دەركەوت؟
موراد قەرەیلان لەناو پەكەكەدا بە “هەڤاڵ جەمال” بانگ دەكرێت، واتای ناوەكەشی “رەش مار”ەو لەدوای دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیشەوە، دیارترین كەسی ئەو ناو پەكەكەیەو لە كاتی ڕاگەیاندنی جەنگ و ئاشتیدا بۆ میدیاكانی قسە دەكات.

بەقسەی چاودێران نوێترین دەركەوتنی قەیران بەجلی نوێی سەربازی ئەو پەیامەی لەپشتەوە بووە، كە ئەو هەڵمەتەی سوپای توركیا دەستیپێكردووەو گوایە كۆتایی بەخەباتی چەكداری پەكەكە دەهێنن، تەنیا بانگەشەیە.

 

قەرەیلان دەیەوێـت بەو دەركەوتنەوەی ئەو پەیامە بەگەریلاكانیش بدات، خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی هێرش‌و بەرپەچدانەوەكانی توركیا دەكات

 

هەر بەقسەی چاودێران قەرەیلان دەیەوێـت بەو دەركەوتنەوەی ئەو پەیامە بەگەریلاكانیش بدات، خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتی هێرش‌و بەرپەچدانەوەكانی توركیا دەكات‌و هەموو هێزیشیان بەكاردەهێنن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی هێرشەكانی سوپای توركیا ببنەوە.

قەرەیلان كێیە؟
موراد قەرەیلان، كە خۆی سەركردایەتی هەموو هێزەكانی گەریلا دەكات، لە ساڵی ١٩٥٤ لەناوچەی بیرەجكی سەر بەپارێزگای ئورفا لەباكووری كوردستان لەدایك بووە، بەشی میكانیكی تەواوكردووەو لە تەمەنی ٢٥ ساڵی لە ساڵی ١٩٧٩ بەشداری ناو ڕیزەكانی پەكەكە بووەو دوای كودەتای ساڵی ١٩٨٠ لەگەڵ ئۆجەلان‌و بەشێك لە سەركردەكانی دیكەی پەكەكەدا توركیایان جێهێشتووەو ڕوویان لە سوریا كردووە.

 

تا ساڵی ١٩٩٩ موراد قەرەیلان هەمیشە لەنزیك ئۆجەلانەوە بووە لەسوریا و دەشتی بیقاع، بەڵام دوای دەستگیركردنی ئۆجەلان، قەرەیڵان زیاتر دەركەوت، بەو پێیەی زیاتر رۆڵی سەركردەیەكی مەیدانی لەشەڕەكاندا بینیوە.

قەرەیلان لەگەڵ ئەوەی زیاتر وەك فەرماندەیەكی سەربازیی پەكەكە دەردەكەوێت، بەڵام سیاسییەكی بەتوانایە و رووی سیاسیشە بۆ پەكەكە و هەمیشە ئەو بڕیارە گرنگەكانی جەنگ و ئاشتی پەكەكەی ڕاگەیاندووە.

 

قەرەیلان لەگەڵ ئەوەی زیاتر وەك فەرماندەیەكی سەربازیی پەكەكە دەردەكەوێت، بەڵام سیاسییەكی بەتوانایە و رووی سیاسیشە بۆ پەكەكە

 

لەساڵی ٢٠١٤ قەرەیڵان بووە فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە و ئێستاش فەرماندەی بڕیاگەی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەلە، كە باڵی سەربازیی پەكەكە پێكدەهێنێت.

ساڵی ٢٠١٨ ئەمریكا خەڵاتێكی پێنج ملیۆن دۆلار تەرخان كرد بۆ هەر كەسێك، كە زانیاری لەسەر موراد قەرەیڵان ئاشكرا دەكات، ئەوكاتە ئەمریكای ناوی سێ سەركردەی پەكەكەی بڵاوكردەوە، ئەوانیش موراد قەرەیڵان و جەمیل بایك و دوران كاڵكان بوون، بەڵام خەڵاتەكەی قەرەیڵان لەوەی هەردووكیان زیاتر بوو، كە پێنج ملیۆن دۆلار بوو.

ئێستا قەرەیلان فەرماندەی ئەو جەنگە دەكات، كە سوپای توركیا لە ئاسمان و زەمینەوە بۆ سەر گەریلاكانی پەكەكە لەباشووری كوردستان بە ناوی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵینگ دەستیپێكردووەو بەردەوامیشی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا