پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) هاته‌ده‌نگ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت “ئه‌و كاره زیانی گه‌وره به دیموكراتیه‌ت له‌توركیا ده‌گه‌یه‌نێت”.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری داخستنی هه‌ده‌په له توركیا ئاشكراكرد و وتی “زیانی گه‌وره به دیموكراتیه‌ت له‌توركیا ده‌گه‌یه‌نێت”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا ده‌كات بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی عومه‌ر فاروق له‌په‌رله‌مانی توركیا كه له‌پارتی دیموكراتی گه‌لانه، ڕه‌تبكرێته‌وه.
سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی تورکیا تۆمەتنامەی داخستنی هەدەپەی بۆ دادگای باڵای بەرزکردەوە و داوادەکات، هەدەپە وەکو پارتێکی سیاسی دابخرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا ئیدانه‌ی بڕیاری پەرلەمانی تورکیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی عومه‌ر فاروق دەکات.