داواكاری گشتی توركیا داوای داخستنی هەدەپە دەكات

پۆڵەتیك پرێس

داواكاری گشتی لە دادگای باڵای توركیا دۆسیەیەكی لە دادگای دەستوری توركیا بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كردەوە.

بەكیر شاهین سەرۆكی داواكاری گشتی توركیا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە داواكارییەكیان بۆ داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئاڕاستەی دادگای باڵای دەستوری وڵاتەكەیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو داوایەیان وەك كاردانەوەیەكە بەرامبەر لێدوانی پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئەو حزبە كە یەكێتی خاكی توركیا دەكەنە ئامانج.

هاوكات ئەمڕۆش دادگای سزای باڵای توركیا پارێزبەندی لە فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە وەرگرتەوە.

دوای ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر گارە لە 10ی شوباتی ئەمساڵ، كە كوژرانی 13ی دیلی توركیای لێكەوتەوە، فشارەكانی سەر هەدەپە زیاتر بوون، بەڵام بەرپرسانی هەدەپە دەڵێن گوێ بەو فشارانەی توركیا نادەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا