جۆ بایدن: ڤلادیمێر پوتین بكوژە

پۆڵەتیك پرێس:
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا بكوژەو دەبێت باجی ئەوەش بدات، كە دەستوەردانی لەهەڵبژاردنی ئەمریكا كردووە.

جۆ بایدن لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە ڤلادیمێر پوتین لەبەرژەوەندی دۆناڵد ترامپ دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كردووە.

لەبارەی ئەوەی هەڵوێستی چی دەبێت، بایدن لەمیانی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی جەختی كردەوە، دەبێت پۆتین باجی ئەو هەڵوێستانەی بدات‌و ئەوەشی راگەیاند، بەم نزیكانە ئەوە دەبینن.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر روسیا چەند جارێك رەتیكردەوە، كە هیچ دەستوەردانێكیان لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كردبێت، كە ئەو پرسە ئێستا بووەتە ناوەندی كێشەكانی هەردوولا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا