شانۆیی ” ئەی لاواز کە ناوت ژنە ” تا ١٩ ی ئەم مانگە بەردەوامە لە نمایش

پۆڵەتیک پرێس

شانۆیی ( ئەی لاواز کە ناوت ژنە ) لە سلێمانی تا ١٩ ی ئەم مانگە لە نمایش بەردەوام دەبێت .

شانۆکە مۆنۆدرامییە “شانۆی یەک ئەکتەر”  ە لە نووسینی میسال غازییە ، دەرهێنانی نەهرۆ مەلا محەمەدە ، خانمە ئەکتەر شیلان عەبدوڵا نواندنی تێدا دەکات .

نمایشی شانۆییەکە رۆژانە لە هۆڵی پشتیوان بەدەوی لە تەلاری هونەر کاتژمێر ٤  دەست پێدەکات، لە ١٥ ی ئەم مانگەوە دەستی بە نمایش کردووەو تا رۆژی هەینی ١٩ ی ئەم مانگە لە نمایش بەردەوام دەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا