فقھێكانی ناو یاساكە و دیاری كردنی سێمای عیراق

دادگای فیدراڵی (دادگای ئیتحادی) یەكێكە لەبەرزترین و گرنگترین و ھەستیارترین دامەزراوە دادوەرییەكانی عیراقی فیدراڵ.

ئەم دادگایە لە دەستوردا ماددەكانی(٩٢،٩٣،٩٤)ی بۆتەرخانكراوە و دەسەڵاتەكانی زۆرو گرنگن و بەپێی مادە ٩٤ی دەستوریش بڕیاڕەكانی یەكلا كەرەوەو پابەند كەرن دەبن( قراراتها باتە وملزمە).

بەپێی ماددەی ٩٣ی دەستوور، ئەو دادگایە ٨ ئەركی سەرەكیی هەیە، یەكێكیان پەسندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە.

ئەم دادگایە دەبێت سەربەخۆبێت، بەڵام دەبێت نوێنەری ھەموو پێكھاتەكانی وڵاتی عیراق لەخۆبگرێت.

ئەوەی لە ئێستادا كێشەی دروست كردوە لە نێوان پێكھاتەكان دا بونی شێوازی فقھی ئیسلامیە كە بۆ دادگاكە زیاد دەكرێت.

بە پێی دەستوری عیراقی نابێت ھیچ یاسایەك تشریع بكریت كە پێچەوانەی بنەماكانی ئاینی ئیسلام بێت، ھەربۆیە بڕیارە ٣-٤ فقھی بۆ دادگای فیدرار زیاد بكرێت. لێرەدا كێشە لەسەر بونی فقھێكانی ئیسلام نیە وەك راوێژكار و شارەزا لە بواری بنەماكای ئاینی ئیسلام دا، بەڵكو كێشە لەسەر مافی دەنگدان یا ڤیتۆی ئەوانە بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكان.

لە پەرلەمانی عیراق دا ئەو یاسایانەی پەیوەندیان بە دەستوری عیراقیەوە ھەیە دەبێت بە ٢/٣ ی دانگی ناو پەرلەمان تێبپەرێن، واتا تێپەراندنی ئەم یاسایە پێویست بە ٢٢٠ دەنگی بەڵێ ھەیە.

بەڵام ھەمواركردنەوەی یاساكە پێویستی تەنھا بە زۆرینەی دەنگەكانی پەرلەمان ھەیە واتا ٨٣ دەنگ بەرەو ژوور.

لە ئێستادا ھەمواركردنەوەی یاساكە وە ھەروەھا یاسایەكی نوێ بۆ دادگای فیدرال ئامادەیە.

بەداخەوە كە فراكسیونە كوردیەكان ھاورانین لەسەر ئەوەی كە كام لەم دوو پرۆژەیە مافی ھەرێمی كوردستان گەرەنتی و دەستەبەر ئەكات.

ھەندێك لە ھەوڵی ئەوەدان ئەم یاسایە وابەستە بكەن بە پشكی ھەرێم لە بوجەی ٢٠٢١ دا كە ئەمە خیانەتێكی گەورەیە لە میلەتەكەمان و نەوەكانی ئایندەمان، چونكە ئەم یاسایە سێمای عیراق دیاری دەكات و ھەمیشەییە لە كاتێك دا بوجە تەنھا بۆ ساڵێكە.

نابێ كورد بەهیچ شێوەیەك و لەبەرهیچ دەسكەوت و ڕێككەوتنێك مساوەمە لەسەر تێپەڕاندنی یاساكە بكات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا