ئەمشەو کۆتایی بە قۆناغی ١٦ی یانە پاڵەوانەکان دێت

ئەمشەو کاتژمێر یانزە بەکاتی کوردستان بە دوو یاری نێوان یانەکانی بایرن میونخ و لازیۆ ، چێڵسی و ئە . مەدرید پەردە دادەرێتەوە لەسەر قۆناغی شانزەی یانە پاڵەوانەکان .

سەرەتا لە یاری لووتکەدا یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای ستفۆردبریچ پێشوازی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات ، ئەرکی شین پۆشەکانی لەندەن ئاسانترە بەراورد بە هنیدە سورەکان چونکە لە یاری چووندا بە گۆڵێکی خاوێن شکستیان پێ هێنابوون .

تۆخێل دەیەوێت بەدەوام بێت لەسەر ئاستە تایبەتەکەی کە بەم دوایانە لەگەڵ چێڵسی پێشانی داوە ، هاوکات سیمۆنیش نایەوێت ئەو ئاستە لاوازەی بەم دوایانە ڕووی لە یانەکەی کردوە بگوازرێتەوە بۆ خوولی یانە پاڵەوانەکان

لە دووەم یاریدا لە یاریەکی تەواو ئاساندا یانەی بایرن میونخی هەڵگری نازناو پێشوازی لە یانەی لازیۆ ئیتاڵی دەکات ئەم یاریە هیچ جۆرە ئەرزشێکی ئەو تۆی نییە چوونکە نوێنەرەکەی ئەڵمانیا لە نێو خاکی ئیتاڵیا بەچوارینەیەک گەڕاوەتەوە بۆیە بە دەروسنێکی تەواو ساردەوە پێشوازی لە یانەی لازیۆ دەکات .

 

هەر دوو یاریەکەش کاتژمێر یانزە بەکاتی کوردستان بەڕێوە دەچیت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا