فراكسیۆنی یه‌كێتی: نه‌ په‌لاماری شیرین ئه‌مینمان داوه‌ نه‌هێرشمان كردووه‌ته‌ سه‌ری

پۆڵه‌تیك پرێس:
فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت “هەوڵی خۆ بە پاڵەوانکردن و موزایەدەی فەسبووکچییەکان گەیشتووە بە ئاستێک کە هیچ ئەدەبیاتێکی سیاسی تێدا ڕەچاو ناکرێت”.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا گرژی له‌نێوان شیری ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری گۆڕان و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان شیرین ئه‌مینی ناچاركرد به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان بچێه‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیدا هاتووه‌، “ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو هەنگاوەبووین و فراكسیۆنەكەیانمان ئاگاداركردەوە، بەڵام ئەوان هەرسوور بوون لەسەر ئەو چەواشەكاریانە، بۆیە ئێمەش هەوڵی راگرتنی ئەو چەواشەكاریانەماندا، هەرگیز ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز نە پەلاماری پەرلەمانتارەكەیان داوەو نە هێرشیاركردووەتە سەری. بێگومان هەوڵی خۆ بە پاڵەوانکردن و موزایەدەی فەسبووکچییەکان گەیشتووە بە ئاستێک کە هیچ ئەدەبیاتێکی سیاسی تێدا ڕەچاو ناکرێت”.

دەقی ‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان

لە دانیشتنی تایبەت بە یادی سی وسێ ساڵە كیمیابارانی هەڵەبجە لە پەرلەمانی كوردستان، ئێمە تەركیزمان لەسەر قوربانیانی هەڵەبجە و هەنگاوەكانی خزمەتكردنی ئەو شارە زوڵملێكراوە، بەڵام پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان كە پێشتر پلانیان بۆ داڕشتبوو، لە بری پێشنیاز بۆ خزمەتكردنی شارەكە و سەركۆنەی رژێمی بەعس، پەلاماری رابەر و رەمزی گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال سیمبوولی ئازادی و شۆڕش و قوربانیدانی دا.

‏‎ئێمە پێشتر ئاگاداری ئەو هەنگاوەبووین و فراكسیۆنەكەیانمان ئاگاداركردەوە، بەڵام ئەوان هەرسوور بوون لەسەر ئەو چەواشەكاریانە، بۆیە ئێمەش هەوڵی راگرتنی ئەو چەواشەكاریانەماندا، هەرگیز ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز نە پەلاماری پەرلەمانتارەكەیان داوەو نە هێرشیاركردووەتە سەری. بێگومان هەوڵی خۆ بە پاڵەوانکردن و موزایەدەی فەسبووکچییەکان گەیشتووە بە ئاستێک کە هیچ ئەدەبیاتێکی سیاسی تێدا ڕەچاو ناکرێت؛ هاوکات ئێمە لەوە تێدەگەین کە گەلی عێڕاق لە هەڵبژاردنی پێشوەختە نزیک دەبێتەوە و ئەم خۆ بەپاڵەوانکردنانەش ئامانجەکەی ڕوونە.

دووبارە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ کەسێک پەلاماری ئەو پەرلەمانتارەی نەداوە ،گرتە ڤیدیۆکانیش شایەتی وتەکانمانن. لێرەوە رایدەگەیەنین هەموو ئەندامانی فراکسیۆنەکەمان هاوهەڵوێستن لەسەر ڕاگرتنی بێڕێزیکردن بە شکۆی گەلانی عێراق جەنابی سەرۆک مام جەلال، وە هەر ناو هێنان و دیمەنێکیش دەلالەتە لە هەموو فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

‏‎بۆ راگرتنی پێشویەكان لەناو هۆڵی پەرلەمان بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان رێكاری گرتووتە بەرو بۆ ئەو كاتە رێگری لێكراوە بێتەوە ناو ئەو دانیشتنەی پەرلەمانەوە. ‏‎بۆیە ئەم رەفتارە نامەسئولانە هیج خزمەتێک بە پرسی هەڵەبجە و قوربانیان ئەو مەرگەساتە ناکات.

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا