پۆڵەتیک پرێس
لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی بە هێواشی دەڕۆن ئەگەری مردنیان چوار جار زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی بە خێرایی دەڕۆن و بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمرن.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوتووە، ئەوانەی بە هێواشی دەڕۆن و کێشیان ئاساییە، ٢بۆ جار ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە لەو کەسانەی بە خێرایی دەڕۆن و کێشی لەشیان ئاساییە.
هەروەها دەرکەوتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە هێواشی ڕۆیشتوون و دواتر گیانیان لە دەست داوە ٣هەزار و ٧٥ کەس بووە، بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە کە بووە هۆی مردنی ملیۆنان کەس لە جیهان.
هەربۆیە توێژەرانی بواری تەندروستی پێشنیار دەکەن کە خێرا ڕێبکەن، هەرچەندە تا ئێستا ئەنجامێکی یەکجار ڕوون نیە بەڵام بۆ پاراستنی تەندروستیان باشترە.