ئیسرائیل و چەند وڵاتێكی دیكە رێككەوتنی ئاشتی واژۆ دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ چوار وڵاتی دیكە واژۆ دەكەن.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتودا وڵاتەكەی بەرەو رێكەوتنی ئاشتی لەگەڵ چوار وڵاتی دیكەی ناوچەكە هەنگاو دەنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ سەرۆكی یەكێك لە وڵاتانی عەربی بۆ ماوەی 45 خولەك گفتوگۆیان كردووەو واژۆكردنی ئەو رێككەوتنانەش لە ئایندەیەكی نزیكدا روو دەدەن.

رێكەوتی 15ی ئەیلولی رابردو لە واشنتۆن، ئیسرائیل لەگەڵ هەریەكە لە ئیمارات و بەحرەین رێككەوتننامەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانیان واژۆكرد.

ساڵی ١٩٧٩ میسڕ و ئیسرائیل رێككەوتنی دیبلۆماسیان واژۆ كرد، دواتریش لە ساڵی ١٩٩٤ ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل رێككەوتنی دیبلۆماسی لەسەر بنەمای ئاشتی بەرامبەر ئاشتی ئەنجامدا، بەمەش ئیمارات و بەحرەین دەبنە سێیەم و چوارەم دەوڵەتی عەرەبی كە رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیلدا واژۆ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا