خزمەتی هەڵەبجە بە ئاوەدانی بكەن

دوای چارەكەسەدەیەك خراپ نییە.. بیرلەوەبكرێتەوە كەلاوەكانی دوای ئەوكارەساتە ئاوەدان بكرێتەوە، ژیانی خەڵكەكەی بە ئاوەدانی خۆشبكرێت؛ بۆ ئەوەی لایەنی كەم رۆحی شەهیدەكان ئاسودەبن.بەفیعلی هەڵەبجە لە گوند و ناحیەوە، بكەنە شارێكی نمونەیی و پێشكەوتوو.

بەچاودیارە ئەم شارە بوژانەوەی تێدانییەو شەقامەكانی لە ئاست بە پارێزگابونی و ناو ناوبانگی نییە!

دوای ٣٣ ساڵ “حەقە لە هیوادارم بێنە دەرەوەو چیتر بەئاوات و هیواوە باس لە خزمەت نەكرێت”!

بەڵكو لەم بیرەوەریەدا خوێندنگەیەك، نەخۆشخانەیەك، باخچەیەك، پاركێك، هوتێلێك، بازاڕێكی نمونەی مۆڵێك، پڕۆژەیەكی زیندیی ئاوەدانی بكەنەوە و ژینگەكەی پاكژكەنەوە، ژێرخانی ئابوریەكی ببوژێننەوە، لەم یادەدا پرۆسەی كۆچی بژێوی گەنجەكانی پایتەختی ئاشتی راگرن، كە لەبەر بێكاری شارەو شار دەگەڕێن و بونەتە گەریدەی كار.

لەم زامە قوڵەدا یادكردنەوە هەربەتەنها بەسنییە؛ئێستاش دوای ٣٣ ساڵ بەسەر ئەوكارەساتە كە ٣٠ ساڵی حكومڕانی خۆبەخۆ لێی بەرپرسە؛درەنگ نییە بەردێك بۆ ئاوەدانی بخەنەسەر یەك و شارەكە ببوژێننەوە و لە نەهاتی دەربازی كەن.

رێبین عومەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا