بنزیمە پەیامێکی نارد بۆ هالاند

بنزیمە فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ یاریەکەی ئەتڵەنتا بۆی ڕیکخرابوو وەڵامی کۆمەڵێک تێبینی و سەرنجی دایەوە .

بنزیمە سەبارەت بە یاریەکە ووتی بەدڵنیاییەوە یاریەکە لوتکەی دەبێت ، هەر دوو یانە دەیانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن ئێمە جگە لەسەرکەوتن هیچی دیکەمان ناوێت و پێی ڕازی نین بەڵام پێویستە ئەوەش لەبەرچاو بگرین یانە ئیتاڵێکە زۆر بەهێزن نابێت بۆ تەنیا ساتێکیش لێی خافڵ بین .

سەبارەت بە ئاستی خۆی و یانەی بنزیمە ووتی ؛ بەڵنیاییەوە من لەژێر فشاری گەورەدام ، من هەر لە گەنجیمەوە لە ژێر فشاردام من ڕاهاتووم لەگەڵ فشاردا ، من ئێستا لێرەم و جێژ لە هەموو شتێکی ڕیاڵ دەبینم وەک یاریکردن و ڕاهێنان و نازناوەکانیش ، با ڕاستگۆبم لەگەڵتاندا من ناتوانم هەموو یاریەک یەک ئاست پێشکەس بکەم و ناتوانم هەموو یاریەک یانەکەن لە شکست ڕزگار بکەم .

سەبارەت بە ئەگەری مانەوەی لە ریاڵ مەدرید کورە فەڕەنسێکە ووتی ؛ من ئێستا لێرەم نازانم چی ڕوو دەدات بەڵام بەدڵنیایییەوە گەر سەرۆکی یانەکە گرێبەستم پێشکەش بکات ئامادەم گرێبەستەکەم نوێ بکەمەوە .

 

سەبارەت بە گەڕانەوەی کریستیانۆ بزیمە ووتی من نە سەرۆکم نە را‌هێنەر بەدڵنیاییەوە نازانم چی ڕوودەدات ، بەس گەڕانەی کریس تایبەتە و من ئارەزوو دەکەم لەگەڵ کریسدا یاری بکەمەوە .

سەبارەت بە ئاستی هالاند و هاتنی بۆ مێرەنگی کەریم ووتی ؛ ئەو لاوێکی بەهرەدارە و زۆر بەتوانایە و گۆڵی چاک دەکات بەدڵنیاییەوە گەر بواری بۆ بڕەخسێت با بێت بۆ ڕیاڵ مەدرید ئێمە پێشوازی لێ دەکەین .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا