ئەمشەو گەڕێکی دیکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەڕێوە دەچێت

ئەم بابەتە 178 جار بینراوە

بریار وایە ئەمشەو لە قۆناغی شانزەی خوولی یانە پاڵەوانەکان لەم یانی یاریەکانی یاریەکانی گەڕانەوەدا دوو یاری گرنگ بەڕێوە بچێت ؛

سەرەتا لە یاریگا بەنێو بانگەکەی بێرنابیۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانیا پێشوازی لە یانەی ئەتڵەنتای ئیتاڵی دەکات یاری پێشو یانەی شاهانە بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەردەست هێنا بوو بۆیە ئەرکیان بەراورد بە یانە ئیتاڵێکە کەمێک ئاسانترە ، بەڵام ئەتڵەنتاش بەو ئاستەی ئەمساڵ پێشانی داوە لە کاڵچۆی ئیتاڵیا نێچرێکی هەروا ئاسان نابێت بۆیە ئەم یاریە هەموو ئەگەرێک کراوە دەبێت تێیدا .

لەم دووەم یاریدا و لە هەمان کاتدا یانەی مان سیتی پێشوازی لە یانەی گلاندباخ دەکات نوێنەرەکەی ئینگلیز لە نێو خاک و هەوای خۆی پێشوازی لە نوێنەرەکەی ئاڵمان دەکات ، یانەی سیتی پێیەکی لە قۆناغی داهاتوودا چونکە ناوبراو لە یاری چووندا بە دوو گوڵی خاوێن شکستی بە یانەی خانەخوێ هێنا بوو .

هەر دوو یاریەکەش کاتژمێر یانزە بەڕیوە دەچێت بەکاتی کوردستان

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک