پۆڵەتیک پرێس
گۆڤاری “وانەر” کە گۆڤارێکی ئەدەبی و هونەریی نوێیە کەوتە بەر دیدەی خوێنەران.
ژمارە ١ ی ئەم گۆڤارە لە دووتوێی ٢٠٠ لاپەڕەدا بە سپۆنسەری دارایی دکتۆر تەها ڕەسوڵ و وەک یەکێک لە بەرهەمەکانی پەیمانگای مارگرێت بڵاو کرایەوە.
شاخەوان سدیق، نووسەر و رۆژنامەنووسی ئەدەبی سەرنووسەری گۆڤارەکەیە و ئومێد محەمەد کاری هونەری و دیزاین بۆ گۆڤاری وانەر ئەنجام دەدات.
گۆڤارەکە گرنگی بە بوارەکانی (لێکۆڵینەوەو، نووسین و دیداری ئەدەبی و شیعرو و چیرۆک و ڕەخنەیی ئەدەبی) جگە لەوانەش گۆڤارەکە گرنگی بە ھونەرەکانی (شێوەکاری و مۆسیقا و شانۆ و دراماو سینەما)دەدات.
لە ژمارە یەکی گۆڤارەکەدا فایلێکی تایبەت لەسەر نووسەر و ڕۆماننووس (بەختیار عەلی) بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا نووسەر خۆی بە دیدارێکی نوێی تایبەت بە گۆڤارەکە بەشدار بووە.