ئەڵمانیا ڤاکسینی ئاسترازینکا ڕادەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، کوتان بە ڤاکسینی ئەسترازینکا لە وڵاتەکەی ڕادەگرێت، بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەری بڵاو بۆتەوەو کاریگەری لاوەکی زۆری هەیەو دەبێتە هۆی جەڵتەی خوێنبەرەکان.

ئاژانسی ڕۆیتەرس بڵاوی کردەوە، ئەڵمانیا چۆتە پاڵ هۆڵەندا و ئیرلەندا بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینکای بۆ ماوەیەک ڕاگرت، بەهۆی ئەوەی دوای ئەوەی ژنێکی تەمەن ٦٠ساڵ ڤاکیسنەکەی بەکارهێناوە هەندێک نیشانەی سەیری تیادا دەرکەوتووە.

لە هەفتەکانی ڕابردوودا پڕۆگرامەکانی کوتانی ئەوروپا توشی سەر لێ شێوان بوون، بەهۆی ئەوەی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە هەندێک کەس بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینکاوە توشی جەڵتەی خوێنبەرەکان بوون.

ئاسترازینکاش ئاماژە بەوە دەدات، کە بە پێی ڕاپۆرت تەندروستی کوتراوەکان بێت بەهیچ شێوەیەک ڤاکسینەکە ناببێتە هۆی جەڵتەی خوێنبەرەکان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا