ئێران لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجەوە پرسیارێک لە جیهان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەندێک کەس نایانەوێت بەبیریانبێتەوە، هەر وڵاتانی رۆژئاوا بوون چەکە کیمیاییە کوشندەکانیان دابە سەدام حسێن تا پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی کورد بکوژێت.

محەمەد جەواد زەریف لە تویتێکدا کە بۆ ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پرسی: هێشتا دەتانەوێت قسە لەسەر رەفتارە هەرێمییە خراپەکارانەکەتان بکەن؟ ئێوە شەرم ناکەن؟

16ی ئاداری ساڵی 1988، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە ئاسمانی هەڵبەجەدا بۆماوەی پێنج سەعات سوڕانەوە و گازی کیمیاییان بەسەر شارەکەدا رشت و بەهۆیەوە پێنج هەزار هاوڵاتی کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش بریندار بوون.

لە کانوونی دووەمی ساڵی 2007، سزای لەسێدارەکان بۆ عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە “عەلی کیمیاوی” کوڕی مامی سەدام حسێن دەرچوو کە بەرپرسیارێتی ئەم کیمیابارانەی گرتبووە ئەستۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا