مێژوی مامم مەشێوێنن

ئەوە یەكەم جار نیە رێكخەری گشتی گۆڕان‌و هەندێ لە دەورو پشتەكەی، كاك نەوشیروان تۆمەتبار ئەكەن بەوەی بینای چاودێری دارایی‌و كارگەی چیمەنتۆو غاباتی گردی زەرگەتەو هەمو ئەو پارەو هاوكاریانەی لە كەسانی جیاواز وەرگیراون، ئەكەن بە موڵكی شەخسی كاك نەوشیروان‌و خۆیانی لێ نەبان ئەكەن، بە بیانوی ئەوەی كە لەكاتێكدا ئەو موڵك‌و پارانە وەرگیراوە، ئەوان گۆڕان نەبون‌و گۆڕان دروست نەبوە، هەر بەو بەهانەیەش هەق بە وەرەسەكانی كاك نەوشیروان ئەدەن كە وەك موڵكی شەخسی باوكیان رەفتار لەگەڵ ئەو موڵكانەو پارەكاندا بكەن‌و بە داخیشەوە زۆرینەیەك لە هاوڕێ نزیكەكانی كاك نەوشیروان ئەم مەسەلەیەیان لێ بوە بە راستی‌و تیری هەمو لۆمەو گلەیی‌و گازندەكان لە مێژوی كاك نەوشیروان ئەگرن.

ئەگەر كاك نەوشیروان پرۆژەیەكی سیاسی نەبوبێت‌و بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ گۆڕانكاری‌و رزگاری خەڵكی كوردستان بەو پارەو موڵكانە دروستنەكردبێ‌و لەو ساڵانەی ژیانی خۆیدا وەك مافی شەخسی خۆی رەفتاری لەگەڵ موڵك‌و پارەكان كردبێ.

ئەو قسەیەی رێكخەری گشتی راست دەرئەچو، بەڵام هەركەس مێژوی كاك نەوشیروان‌و ژیانی سیاسی كۆن‌و ئەو ساڵانەشی بزانێ كە كۆمپانیای وشەو بزوتنەوەی گۆڕانی دروستكرد، ئەزانێ كە ئەو هەرگیز پارەی بۆ شەخسی خۆی‌و ماڵ‌و مناڵی وەرنەگرتوەو بیروباوەڕی ئەویش ئاشكرابوە لەسەر تەعامولكردن لەگەڵ موڵكی گشتی‌و هەر رێكخەر خۆی باسی لە هەوڵەكانی كرد كە چۆن ویستویەتی وەك وەقف یان وەك ئەسهوم لەنێوان دەستەی دامەزرێنەر یان هەر رێگەیەكیتر چارەسەری خاوەندارێتییەكەی بكات.

لەكۆتاییدا ئەڵێم كاك نەوشیروان نە خاوەنی عیمارەو موڵك‌و زەوی‌و كارگە بوە نە رۆژێك لە رۆژان بیریكردۆتەوە ئەو شتانە بۆ مناڵ‌و خزمەكانی جێ بهێڵێ، بە هاوڕێكانیشی لە بزوتنەوەكە ئەڵێین گەر ناتوانن  پەیڕەوی فكرو بیروباوەڕی كاك نەوشیروان بكەن تكاتان لێ ئەكەین مێژوەكەی مەشێوێنن.

ئەوەش بە بیر رێكخەری ئەهێنینەوە كە ئەگەر ئەو موڵكانە شەخسین زەحمەت نەبێ ئێوە خۆتان‌و بزوتنەوەكەتان چی ئەكەن لەوێ ؟

 

جوامێر بەختیار مستەفا

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا