باشترین ماسکەکان بۆ دەموچاو

پۆڵەتیک پرێس
پێست پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە هەتا بەجوانترین شێوە دەربکەوێت ئەویش لەڕێگای بەکارهێنانی چەند ماسکێکەوە دەبێت، بەڵام بەکارهێنانی ماسکی سروشتی و دروستکردنی لە ماڵەوە سودێکی زۆری بۆ پێست دەبێت و چونکە هیچ مادەیەکی زیانبەخشی تێدا نییە.

باشترین ماسکە سروشتییەکان بۆ دەموچاو:

-ماسکێک بۆ شێدارکردنەوەی پێستی وشک
مۆزێک جوان ورد دەکەیت، کەوچکێک هەنگوینی تێدەکەیت و جوان تێکەڵی دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، پاشان دەیشۆیت.


-ماسکی ئەڤۆکادۆ بۆ پێستی وشک
نیو ئەڤۆکادۆ ورد دەکەیت، کەوچکێک هەنگوینی تێدەکەیت و جوان تێکەڵی دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان دەیشۆیت.


-ماسکی خەیار بۆ پێستی چەور
نیو خەیار ورد دەکەیت، کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێکی چا قوڕی تایبەت بە پێست تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە دەموچاوی دەدەیت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە خاولیەکی گەرم لێیدەکەیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا