شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق دەگاتە شنگال

پۆڵەتیک پرێس

بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، شاندێکی باڵای ئەمنی لە بەغداوە گەیشتە قەزای شنگال .

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، شاندێکی باڵای ئەمنی کە پێکهاتووە لە عەبدولئەمیر یاڕەڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و عەبدولئەمیر شمەری، جێگری ئۆپراسیۆنە هاوپەبەشەکان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و حەمید شتری بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی، گەیشتە قەزای شنگال.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە، لەنزیکەوە چاودێریکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمە کە لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لەماوەی رابردوودا واژۆکرا.

سەرەتای ئەم مانگە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزەکانی حەشدی شەعبی بە قەزای شنگالدا بڵاوەیان پێکراوە و ئامادەن رووبەڕووی هەر هێزێک ببنەوە کە لە دەرەوەی چوارچێوەی عێراقن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا