برۆد وەی چالاکیەکانی دەست پێ دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەوەی سەدان هونەرمەند هەینی ڕابردوو، لە مەیدانی تایمز سکوێر لە نیویۆرک، بێ هیوابوون لەوەی دووبارە، برۆدوای چالاکیەکانی ئەنجام بدات، بەڵام نیویۆرک دووبارە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت لە دەست پێکردنەوەی ژیاندا، لە کاتی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا دا، هەڵمەتی کوتانیش بەڵگەیەکی باشە بۆ ئەوە، سەرەڕای دەست پێکردنەوەی ژیان، دووبارە دەست کردنەوە بە چالاکیەکانی برۆد وەی مانای گەڕانەوەی ژیانە بە تەواوەتی.

شارلۆت سەینت مارتن بەڕێوبەری ڕێکخەری برۆد وەی و خاوەنی شانۆکان ڕایگەیاند، کە دادوەری نیویۆرک مۆڵەتی پێداون کە دووبارە چالاکیەکانیان ئەنجام بدەن هەروەها هۆڵی چالاکی و نمایشەکان بکەنەوە لە ٢ی نیسان دا، بەمەرجێک لە هەر نمایشێک دا تەنها ١٠٠ کەس بەشداری بکات.

بەڵام بەڕێوبەری برۆد وەی پێی وابوو کە ئەوە لایەنی داراییان بەهێز ناکات ناتوانن بەردەوام بن، پێی وابوو کە پێویستە لە ٪٧٥ پێویستیەکانیان پڕبکرێتەوە، هەربۆیە داوا لە دەسەڵاتداران دەکات کە پلانێک دابنێن بۆ ئەوەی بتوانن بۆ پڕکردنەوەی کەم و کوڕیەکانیان، بەهۆی ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە لە کارو چالاکیەکانیان دابڕاون و داهاتێکی وایان نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا