ئینتەرمیلان سەنگەر چۆڵ ناکات

لە درێژەی یاریەکانی خولی کاڵچۆی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان سەردانی تۆری کرد و توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت و لووتکەی ڕیزبەندی زیاتر بەهێز کرد .

بەو پێیەی ئینتەر تەنیا کێبڕکێی کاڵچۆ دەکات هەموو توانایەکی بەگەر خستوە لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوەکە ، ئاستی یاریە لە تایمی یەکەم تەواو مامناوەند بوو بۆیە ئەو تایمە بێ گۆڵ کۆتایی پێ هات .

تایمی دووەم تەواو پێچەوانەی تایمی یەکەم بوو چونکە ئینتەر بە جیاوازتر دەرکەوت توانی لە خوولەکی ٦٢ لە ڕێگای لێدانی سزا کە لۆکاکۆ سەرکەوتوانە جێبەجێی بکات یانەکەی بکاتە خاوەنی گۆڵی یەکەم هەشت خوولەک دواتر یانەی تۆرینۆ گۆڵی یەکسانی هێنایەوە یاریەکە گەڕایەوە خاڵی سەرەتا بەڵام لاوتارۆ مارتینێز توانی لە ٨٥ گۆڵی پێشکەوتن و سەرکەوتن تۆمار بکات و سێ خاڵی گرنگ ببەخشێتە ئینتەر میلان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا