شیعەكان دوا بڕیار لە بارەی پشكی هەرێم دەدەن

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی ناكۆكی نێوان كوتلەكان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، پرۆژە یاسای بودجە لە دانیشتنی رۆژی دووشەممە ناخرێتە بەرنامەی كار بۆ دەنگدان لەسەری‌و ئەندامێكی لیژنەی داراییش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: چاوەڕێدەكرێت رۆژی دووشەممە فراكسیۆنە شیعەكان خۆیان یەكلاییبكەنەوە لە بارەی پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: هێزە شیعەكان لیژنەیەكی هەماهەنگییان هەیە، كە بڕیارە رۆژی دووشەممە كۆببێتەوە بۆ ئەوەی خۆیان یەكلایی بكەنەوە دەربارەی پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتیشی: كورد نایەوێت فشار لە فراكسیۆنە شیعەكان بكات بۆ هێنانی دەقێكی یەكگرتوو دەربارەی پرۆژە یاسای بودجە، چونكە دەیەوێت نەگەنە ئەنجام بۆ ئەوەی ئەو دەقەی حكومەت لە ناو پرۆژە یاساكەدا هەیە پەسەندبكرێت.

بەپێی ئەو ماددەیەی حكومەتی عێراق دایناوە لە پرۆژە یاسای بودجە، پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات لە بەرانبەر رێژەی 12,67 لە بودجەی گشتی عێراق بۆ هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا