بۆمبە نەتەقیوەكانی هەڵەبجە مەترسی گەورەیان دروستكردووە

پۆڵەتیك پرێس – عەلی حەمە سەعید

كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ئاشكرای دەكات تائێستا چەندین بۆمبی نەتەقی و لە هەڵەبجەدا ماونەتەوەو مەترسیان لەسەر ژیانی چەندین كەس لە دانیشتوانی هەڵەبجە دروستكردووە.

لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پاش تێپەڕبوونی 33 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، تا ئێستاش ژمارەیەك بۆمبی نەتەقیوی ئەوكاتە كە ژمارەیان حەوت بۆمبە لە چەند خانویەكی هاوڵاتیاندا ماوەتەوە و جێگەی مەترسین، چونكە گومان دەكرێت ئەو بۆمبانە بۆمبی كیمیایی بن.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا حەوت خێزان سەردانیان كردون كە لە حەوشە و ماڵەكانیاندا بۆمبی نەتەقیوی كاتی كیمیابارانی هەڵەبجە ماونەتەوە و نەتەقیونەتەوەو گەر بتەقنەوە ئەوا كارەساتی نەخوازراو رودەدات، بۆیە پێویستە لایەنێكی پسپۆڕ ئەو بابەتە یەكلایی بكاتەوە كە ئاخۆ ئەمانە بۆمبی كیمیاین، یاخود نا.

ئەوەش لەكاتێكدایە رۆژی 16ی ئازاری ئەمساڵ 33 ساڵ بەسەر كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا مەترسی و كاریگەرییەكانی ئەو روداوە بەسەر شارەكەوە رەنگدانەوەی ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا