سوپای پاسداران: چەندین جار گەیشتینە لێواری جەنگ

پۆڵەتیک پرێس

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران جەختی لەوەکردەوە، ئێران چەندین جار گەیشتە لێواری جەنگ، بەڵام فەرماندەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوژمنی ناچارکرد پاشەکشە بکات.

سەلامی بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند، رێمان پێنەدراوە بپرسین لەکوێ دوژمن هەڵهات و چۆن پاشەکشەی کرد و بۆچی دەستی بەسترا! وتیشی: دوژمن خاوەنی هێزێکی روکەشە، بەڵام لەناوەوە بەتاڵە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران رووبەڕووی گەماڕۆ بووەوە بەڵام زیانی بەرنەکەوت، “دوژمن لە جەنگی ئابووریشدا دژی ئێران شکستیهێنا”.

لەکۆتاییدا سەلامی باسی لەوەکرد، گەلی ئێران سەربەرزانە خۆڕاگر بوو، بەرامبەر دوژمن دەنگی بەرزنەکردەوە و ئەمەش ناوبانگی پێبەخشین و رۆحی مەعنەوی بەهێزکردین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا