ئەیسۆس مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس مۆبایلێکی نوێ بە ناوی Ultimate ROG Phone5دروست دەکات، کۆتایی لاشەکەی بە دژە ئاو دروست کراوە هەروەها دووریەکانی لە (١٧٢.٨/٧٧.٣/١٠.٣)ملیم پێکدێت، کێشی مۆبایلەکە ٢٣٨ گرامە، شاشەکەی بەرگەی شکان و ڕوشان دەگرێت

تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکە

ئەم مۆبایلە ئەم ساڵ دەبێت بە یەکێک لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا، جۆری شاشەکەی لە A,OLED,دروست کراوە بە پێوانەی ٦.٧٨ئینج، هەروەها بە دیقەی (٢٤٤٨/١٠٨٠)پێکسڵ، هەروەها ڕێژەی ڕووناکیەکەی ٤٠٠ مۆمە، ١٤٤ فریکوێنسی هەیە، بە چینێکی تۆکمەی Corning Gorilla Glass Victusدروست کراوە.

کامێرای سەرەکیەکەی لە سێ لێنز پێکهاتووە کە دیقەیان (٥+١٣+٦٤)مێگا پێکسڵە، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٢٤ مێگاپێکسڵە، بە تەکنیکی HDRکار دەکات.

مۆبایلە نوێیەکە میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە، بە سیستمی ئەندرۆید ١١ و ئاڕاستەی UI ROGو چارەسەری Adreno 660دوو پاڵێوراوی پەیوەندی هەروەها دوو بیستۆکی ٣.٥ ملیم وخێرایی باتری ٦٠٠٠میلی ئەمپێر و شەحنێکی خێرا کاردەکات.

سیستمی 5Gتیادا دانراوە بۆ خێراییلەگەڵ چارەسەری سناپ دراگۆن ٨٨٨و کوالکۆمی پێشکەوتوو، ڕامەگەی ١٨ گێگابایتە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا