ئەمریکا لە هەرێمەوە هێز رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کاروانێکی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەڕێی هەرێمەوە چووەناو خاکی رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی بڵاوکراوەی بەشێک لە میدیاکان، کاروانێکی نوێی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا و لەڕێی دەروازەی سنووری وەلید، لە هەرێمەوە چووە رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی ئەو بڵاوکراوانە، کاروانەکە لە 45 بارهەڵگر پێکهاتووە کە هەڵگری سەرچاوەی لۆجستی و تانکی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێل بوون.

ئەوەش هاتووە، ئەو کاروانە بە رێگای نێودەوڵەتی M4 بە ئاراستەی دێرەزور و حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان گوێزراوەتەوە کە تیایاندا چەند بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بوونیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا