دەستپێشخەرییەكەی حەفیدزادە

دەستپێشخەرییەكەی حەفیدزادە بۆ رەخساندنی زەمینەی كۆبونەوەی نێوان سەرۆك لاهور و سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی ئەرێنیە، كاتەكەشی گونجاوە.

لەكاتێكدایە كاردانەوەكان لەبارەی نەخشەی كوردستانی گەورە لەسەر ئەو پوولەی بەدیاری درایە پاپای فاتیكان، دەریانخست كوردستان چەند مەترسی گەورەی لەسەرە و پەرتەوازەیی نێوماڵی كوردیش لەهەموو مەترسیەكان گەورەترە.

یەكێتی ‌و پارتی وەك دوو هێزی سەرەكی حوكمڕان، كابینەی هاوبەش ‌و بەرژەوەندی هاوبەش و یٔەرك‌و بەرپرسیاری مێژوویی هاوبەشیان هەیە.

باشكردنی گوزەرانی خەڵك ‌و چارەسەركردنی كێشەكانی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغداو ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان ‌و دوورخستنەوەی مەترسییەكانی سەر كوردستان، بەبێ‌ رێكەوتن ‌و هیمەتی هاوبەشی هەردوولا سەرناگرێ‌.

پارتی ‌و كاك مەسعود لەو ڕاستیە گەیشتوون، كە یەكێتی یەك یەكێتییە، پەیوەندی پارتی لەگەڵ یەكێتی یەك پاكێجە و ناكرێ‌ لەگەڵ هەندێكی مامەڵە بكەی ‌و هەندێكی تری بایكۆت بكەی.

بەم رێگایە نە كێشە سیاسیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی چارەسەر دەبن، نە پەیوەندییەكانیشیان بەو جۆرە یٔاسایی دەبێتەوە، كە لە ئاست راپەراندنی ئەركە هاوبەشەكان بێت.

كاك لاهور ڕاستگۆیانە بەرگری لە بنەما سیاسی ‌و حیزبییەكانی خۆی كردووە، بە ڕاشكاوی كێشە و جیاوازییەكانی یەكێتی ‌و پارتی لەبارەی حوكمڕانی ‌و پرۆسەی سیاسی خستۆتەروو، ئەم تەرزە لەسیاسەت، لای پارتی هەرس نەدەكرا و ڕەنگە ژینگەی سیاسی كوردستانیشی یٔاڵۆزكردبێت، بەڵام بۆ چارەسەركردنی كێشەكان گونجاوترە، تەرزی پەنجكردن و موجەمالەكردنی یەكتری بەبێ‌ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان پەسەند نیە.

دانیشتن و كۆبونەوە لەگەڵ پارتی و بارزانی یەكسان نیە بە سازش ‌و تەسلیمبوون. ئەگەر پێشوەخت گرەنتی ئەوە بكرێ‌ دانیشتنەكە بەرپرسیارانەیە و دەروویەك ئەكاتەوە بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان ‌و رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ‌و پارتی لەسەر بنەمای هاوسەنگی لە بڕیار و ڕاپەراندنی ئەرك ‌و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ‌و چۆنێتی بەرێوەبردنی دۆسیەی پەیوەندییەكانی كوردستان و عێراق ‌و كوردستان و وڵاتانی هەرێَمایەتی ‌و زلهێزەكان و چارەسەركردنی كێشە و هەڵەكانی حوكمڕانی، پەسەندكردنی دەستپێشخەرییەكە لەلایەن كاك لاهورەوە بڕیارێكی گونجاوە.

بەمانای دەستبەرداربوون لە گوتار و مەبادیٔە سیاسی و حیزبیەكانی نایەت بەرامبەر بە پارتی بەڵكو ھەنگاوێكی كردەییە بۆ پراكتیزەكردنیان.

دانیشتن ‌و گفتوگۆ درێژەدانە بە سیاسەتی سەرۆك مام جەلال. لە قۆناغێكدا كە شەڕی براكوژی كوردی هیلاك كردبوو، مام جەلال بە سیاسەتی ژیرانەی خۆی یٔاوی بەسەر یٔاگری شەڕدا كرد‌و كوردستانی پەراندەوە بۆ قۆناغێكی ئارام.

ئێستا یەكێتی ‌و پارتی لە دوو سەنگەری دژبەیەك نین ‌و سەردەمی شەڕی براكوژیش نیە، ئێستا قۆناغێكە یەكێتی و پارتی لەیەك كابینەی حكومەتن ‌و دۆخی عێراق و ناوچەكەش گۆڕاوە. بۆیە جۆری گفتوگۆ و كۆبونەوەو كێشەكانی نێوان هەردوولایش دەبێ‌ بگۆڕێن.

گووتاری ڕەخنەگرتن لە پارتی ‌و سیاسەتەكانی، دەربازبوونی یەكێتی لە قۆناغی بەرگری بۆ قۆناغی هێرشی پێچەوانەوە و فشارخستنە سەر پارتی، بەسەركەوتوویی بەرێوەچوو، تا ئەنجام پارتی و بارزانی دەستپێشخەرییان كردووە بۆ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان سەرۆك لاهور و سەرۆك بارزانی، ئەگەر سەركەوتووبێت ‌و راشكاوانە و بەرپرسیارانە بێت، ژینگەی كوردستان ئارام دەبێـتەوەو كوردستانیش باشتر خۆی سازدەدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

كاروان یاروەیس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا