ژمارەی لە دایکبوونی دووانەکان باوەڕ پێنەکراوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی توێژینەوەکان، لەم دواییانەدا جیهان ڕێژەیەکی بێ وێنەی تۆمار کردووە، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی چارەسەری دژە ڤایرۆس هەروەها دواکەوتنی دوو گیان بوون.

بەپێی توێژینەوەکە، نزیکەی زیاتر لە دوو ملیۆن منداڵی دووانە لە دایک دەبێت، کە یەکسانە بە هەر یەکێک لە ٤٠ منداڵ دا، لە ساڵی ١٩٨٠وە ڕێژەی لە دایک بوونی دووانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە جێگەی نیگەرانیە چونکە هەندێک کات پێش وەخت لە دایک دەبن یاخود کێشیان کەمە، هەروەها ڕێژەی مردنیان زیاترە، هەروەها پەروەردە کردنیان کەمێک سەختترە.

زیاد بوونی لە دایک بوونی ڕێژەی دووانە لە جیهان، لە کیشوەرێکەوە بۆ کیشوەرێکیتر جیاوازە ، هەندێک کاتیش دایکان بە خواستی خۆیان دەیانەوێت منداڵی دوانەیان ببێت کە لە ڕێگەی پێشکەوتن و زانستی پزیشکیەوە دەبێت، دایکان تا تەمەنی ٣٧ سالی ئەگەری دوو گیان بوونیان بە منداڵی دوانە هەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا