مایکرۆسۆفت کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دوو نمونە لە کۆمپیوتەرەکانی Surface دروست دەکات ڕکابەری کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵ و ئەیسۆس دەکات.

یەکێک لە جۆرەکانی قەبارەی شاشەکەی ١٣.٥ ئینجە بە دیقەی ١٥٠٤/٢٢٥٦ پێکسڵ، جۆرەکەی دیکەش قەبارەی شاشەکەی ١٥ ئینجە بە دیقەی ١٦٦٤/٢٤٩٦پێکسڵ، کۆمپیوتەرەکان چارەسەرکەری Core i7-1185G7و Core 15-1145G7 تێدابەکارهاتووە، هەروەها چارەسەرکەرەکانی Ryzen 4000  وRyzen 7 4980U وRyzen 5 4680U کە لە گەشەسەندنەکانی AMDیە، ڕامەکەی ٣٢ گێگابایتە، میمۆری ناوەکییەکەی یەک تێرابایتە.

پێکهاتەی ئامێرەکان تەنکە و لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، بڵندگۆکانی لەلاکانیدایە، کێبڵی بارگاویکردنەکەی دەرچەیەکی جێگیری موگناتیسی بە گڵۆپێکی بچووکی هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک