دیماریا و پاریس ساڵێکی دیکە پێکەوە بەردەوام دەبن

یانەی پاریس سانجێرمان لە هەژمارە تایبەتی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان ڕاگەیاند گرێبەستی دیماریای ئەرژەنتینی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژ دەکەینەوە .

یانە فەڕەنسێکە نوسیویەتی بە ڕەزامەندی هەر دوو لا بڕیارمان دا سوود لە ئەزموونی ئەو ئەستێرە ئەرژەنتینیە وەربگرین بۆ ساڵێکی دیکە و پێکەوە بەردەوام دەبین تا ساڵی ٢٠٢٢ .

دیماریا لە ساڵی ٢٠١٥ ڕیزەکانی یانەی مانچستەر یونایتدی بەرە و یانە فەڕەنسێکە جێهێشت ناوبراو تا ئێستا ٢٤٨ یاری ئەنجام داوە خاوەنی ٨٧ گۆڵ و ١٠٤ ئەسێستە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا