سامسۆنگ سیاسەتەکانی بۆ ٤ساڵ ڕوون دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ سیاسەتی پاراستنی ئامێرەکانی بەپێی مۆدێل و جۆرەکانی بۆ ٤ ساڵی داهاتوو ئاشکرا کرد.

بەم شێوەیە کۆمپانیا زەبەلاحە کۆریەکە، ئامێرەکان دەپارێزێت بە سیستمی مانگانە بۆ ئامێرە نوێیەکان، هەروەها سیستمی پاراستن ماوەی سێ مانگ جارێک دەنێرێتەوە بۆ ئامێرە مام ناوەندەکان بە شێوەیەکی ئاسایی.

بەڵام، ڕەنگە ئەم سیاسەتە بەهەمان شێوە لە ماوەی چوار ساڵدا، بەردەوام نەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا بێت، چونکە دوای ماوەیەک بەسەر دروست کردنیان سیستمی ناردنی پاراستن بۆ ئەو ئامێرانەش کەم دەبێتەوە.

ئامێرە زۆزرکۆنەکانی گالاکسیش ساڵانە ٢ جار نوێکردنەوە وەردەگرن، هەروەها کۆمپانیاکە بەڵێنی داوە کە بۆ ماوەی سێ سال نوێکردنەوە بۆ ئەو ئامێرانە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٩وە دروست کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا