نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت دووبارە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوەبینی و جارێکی دیکە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە 70 دۆلار نزیکبووەوە.

رۆژی هەینی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بە 69 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 65 دۆلار و 98 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوت بەرزترین ئاستەکانی خۆی تۆمارکرد دوای ئەوەی لەماوەی 14 مانگی رابردوودا بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا