شەڕی پول و نەخشە

گریمان نەخشە و جیوگرافیای وڵاتەكەت گەیاندە كەشكەلانی فەلەك ! چیدەكات ؟ ئەگەر لەناو ئەو نەخشەیەدا مرۆڤ لەهەموو كایەكاندا داڕزاو و بێدەرەتان بێت ؟

نەخشە بە گەورەیی و بچوكی ، كشان و كشێنراوی نی یە . ئیسرائیل لەچاو نەخشەی پولە كوردیەكەدا چنگێكە ، بەڵام ئامادەیی لە كایە ئابووری و سیاسی و تەكنەلۆژیەكانی جیهاندا لەئاست زلهێزەكاندایە . چونكە ئەوەی لەناو نەخشەكەدا دەگوزەرێت گەورەبوونەكەیەتی نەك ئەو قەبارەیەی بەنەخشەی سەرپولەكەوە نیشان دەدرێت .

ئەگەر بمانەوێت گەورەبین ، لەزانكۆكانمانەوە بەرهەمە تەكنەلۆژی و زانستیەكانی زانكۆكانمان گەورەمان دەكات نەك نەخشە !

ئەگەر گەورە دەركەوین ، ڕێز لەماف و عەدالەتی كۆمەڵایەتی ناو نەخشەكە هێزمان پێدەدات نەك وێنەی سەر پولێكی تەزكاری .

چۆنیەتی بەڕێوەبردنی وڵات و حوكمڕانیەكی دیموكراسی ، بەجوانی لەدنیای دەرەوە نیشانمان ئەدات نەك كشاندنی حەجمی نەخشە .

ئەو شەڕەی لەسەر نەخشەی سەرپولێك لەگەڵ فاشیەكاندا دەیكەین بەهەمان ئاڕاستەی ئەواندا دەمانبات . دەبوو ئێمە ڕاهاتباین شەڕی فێربوون و داهێنانمان بەلاوە شەڕ بایە . شەڕی عەدالەت و ڕێزگرتنی مافمان لەناوخۆدا بەلاوە گەورەتربایە لەشەڕی پولەكەی پاپا . چونگە جەنگان لەگەڵ گەمژەكاندا ، وەك ئەوەی بردنەوەی نیە ، لەدواجاردا خۆگەمژەكردنە نەك جەنگ .

هونەر تۆفیق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا