زەریف وەڵامی بلینكنی دایەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەوەی ئێران لە بارەی پارە بلۆككراوەكانی وڵاتەكەیەوە لەلایەن ئەمریكاوە وەڵامی لێدوانێكی ئەنتۆنی بلینكنی دایەوەو رایگەیاند، دووبارەبوونەوەی هەمان سیاسەت ئەنجامی نوێ ناهێنێتە پێش.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریكا بانگەشەی ئەوە دەكات كە دیپلۆماسی پێ باشترە، نەك سیاسەتی شكستخواردوی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە، بەڵام هەمان سیاسەتی ئەو پەیڕەو دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بلینكن شانازی دەكات بەوەی وڵاتەكەی رێگری لە كۆریای باشورو عێراق دەكات بۆ گواستنەوەی پارەكانی ئێران لەو وڵاتانە.

وتیشی، “دووبارەكردنەوەی هەمان سیاسەتی پێشوو لەلایەن ئەمریكاوە ئەنجامی باش بۆ هەردولا ناهێنێتە پێشەوەو پێویستە ئەو سیاسەتە كۆتایی بێت”.

لە ماوەی رابردودا بەشێك لە میدیا جیهانییەكان هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە ئەمریكا رازی بووە بەوەی ئێران لە هەندێك وڵاتی وەك عێراق و كۆریای باشور پارە بلۆككراوەكانی بباتەوە.

لەو بارەیەشەوە ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوەو رایگەیاند، لەلایەن ئەوانەوە گڵۆپی سەوز بۆ ئێران هەڵنەكراوە تاوەكو پارە بلۆككراوەكانی بباتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا