هۆكاری نانەوەی گرژییەكانی شنگال ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوبەری شنگال رایگەیاند، هۆكاری سەرەكی دروستبوونی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی لە شنگال رویدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو بازگانەی سوپای عێراق لەو سنورەدا هەن كێشە بۆ دانیشتوانی ناوچەكە دروستدەكەن.

ریهان حەجۆ هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبردنی شنگال بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای راگەیاندنی رێككەوتنی نێوان عێراق و پارتی و توركیا لەسەر شنگال، ئەو بازگانەی حكومەتی عێراق كە لە شنگال هەن رێگری بۆ هاتوچۆكردنی هاوڵاتیانی ناوچەكە دروست دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ پێنج شەمە 11ی ئازار لەكاتێكدا دانیشتوانی شنگال بەنیازی ئەنجامدانی خۆپیشاندان بوون دژی ئەو رێككەوتنە، بەڵام لەلایەن بازگەكانی سوپای عێراقەوە رێگریان لێكراو ئەوانیش رووبەڕوویان بوونەوە.

وتیشی، “خۆپیشاندەران توانیان رێگرییەكە تێكبشكێنن و بە ئاپۆڕای خۆپیشاندانێكی گەورە دژایەتی خۆیان بۆ ئەو رێككەوتنە دەربڕی”.

رۆژی 9ی تشرینی یەكەمی 2020 حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەبارەی ئاسایكردنەوەی دۆخی شنگالەوە رێككەوتنێكیان واژۆكرد.

دوای رێككەوتنەكە پەكەكە و ئەو هێزانەی لەشنگال لەپەكەكەوە نزیكن دژایەتی خۆیان بۆ ئەو رێككەوتنە دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە ئیرادەی ئێزدییەكان و ئەنجومەنی شنگال بەهەند وەربگیرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا