فڕۆکەوانێک دوای ٣٦ ڕۆژ لە ون بوونی دەدۆزرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

فڕۆکەوانێکی بەرازیلی دوای ئەوەی بە فرۆکەکەی خۆی کرد بە ناو دارستانێکی بەڕازیلدا، دوای ٣٦ ڕۆژ لە دیار نەمانی دۆزرایەوە.

ئەنتۆنیۆ سینا، کە بە تۆنینیۆ ناسراوە، لە ئالینکیری ویلایەتی بارای باکور لە ڕۆژی لە دایک بوونەکەیدا ئاڕاستەی گۆڕی بەرەو شاری میریەم لە کاتی نزیکبوونەوەی لە دارستانی ئەمازۆن فڕۆکەکەی لە کارکەوت و کەوتە ناو دارستانەکەوە.

ئەنتۆنیۆ تەنها توانی جانتاکەی لە فڕۆکەکە پێش ئەوەی گڕبگرێت دابگرێت، کە هەندێک خۆراک و جل و بەرگی تێدابوو.

ئەنتۆنیۆ هەفتەیەکی لە لای پاشەڕۆی فڕۆکە سوتاوەکەی بەسەربرد، دواتر بڕیاریدا بە ناو دارستانەکەدا بگەڕێت، دوای ئەوەی پێنج هەفتە بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن، توشی چەند کەسانیک بوو کە بندوقیان کۆ دەکردەوە، داوای یارمەتی لێکردن ئەوانیش دەسەڵاتدارانیان ئاگادار کردەوە تاوەکو ڕزگاری بکەن.

ئەنتۆنیۆ دوای ئەوەی گەڕایەوە، کێشێکی زۆری لەدەست دابوو، سەردانی نەخۆشخانەی کرد بۆ ئەوەی پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات، بەپێی بڵاو کراوەکان تۆنینیۆ وتویەتی، ئەوەی کە منی زیندوو هێشتۆتەوە لەو بارودۆخە سەختەدا، خۆشەویستیم بوو بۆ خێزانەکەم تەنها ئارەزووی ئەوەم هەبوو، جارێکیتر باوک و براو خوشکەکەم ببینمەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا