نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی پێوانەیی جیهانی 57 سەنت بەرێژەی 0.84٪، بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 68.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 54 سەنت بەرێژەی 0.82٪ بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.98 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا هەیە، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا