وەڵامی وەزیری كشتوكاڵی عێراق دەدرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزیری كشتوكاڵی عێراقی دایەوەو رایگەیاند، ئەو ئامێرانەی لەتاقیگەی خاڵە سنورییەكانی هەرێمدا كاریان پێدەكرێت لەعێراقدا بونیان نییەو ئەوكاڵایانەی دێنە هەرێم بەوردی پشكنینیان بۆدەكرێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دەروازەكانی هەرێمی كوردستان بە سیستم كاردەكەن و لە ئێستادا گرفتێكی بەرچاو لەدەروازەكاندا نییە بە بەراورد بە دەروازە سنورییەكانی دیكەی عێراق و دەروازە سنورییەكانی هەرێم لە دۆخێكی زۆر باشدان، ئەو پێشكەوتنەی لەهەرێم بوونی هەیە لەهیچ دەروازەیەكی عێراق نییە و هەمویان لەژێر كۆنتڕۆڵدان.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرلایەنێك یان وەزارەتێك لەعێراق دەروازەكانی هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات بەهێنانی كاڵای قەدەغە كراو پێویستە بەڵگەی تەواوی هەبێت ئەگەر وانەبێت قسەكانی رەتدەكرێتەوەو گوێی لێناگیرێت.

جەختی لەوەشكردەوە، لە 95% ی داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەكان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی لەكاتێكدا بەرپرسانی عێراق خۆیان رایانگەیاندووە لەعێراق لە 10% ی داهاتەكان دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

وتەكاتی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان دوای ئەوە دێت، محەمەد خەفاجی وەزیری كشتوكاڵی عێراق لەمیدیاكانی عێراق باسی لەوەكردوە هەرێمی كوردستان توانای كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوریەكانی خۆی نییە، بەڵام ئەوان 90%ی دەروازە سنوریەكانی عێراقیان كۆنتڕۆڵ كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا