شاسوار عەبدولواحید دژ بە كرێكارانی مانگرتوو

پۆپیولیزم خراپە، جاری تریش باسمان كردوە. ئیشی شاسوار عەبدولواحید نییە تیم بنێرێت بازاڕی سلێمانیی خاوێنبكاتەوە، ئیشی ئەو و میدیا و حیزبەكەیەتی تەركیز بخاتە سەر مانگرتنی كرێكاران.

كرێكاران نایانەوێ بازرگانێكی سیاسیی بێت خاشاكی سلێمانی لەجیاتی حكومەت پاكبكاتەوە، چونكە ئەوان مانیان گرتوە بۆ ئەوەی كۆمەڵگە هەستی پێ بكا، حكومەت ناچار بێ گوێ لە داواكارییەكانیان بگرێ، نەك بازرگانێكی سیاسیی تەنها بۆ دو لایكی فەیسبوك و دو هەواڵی تەلەفزیۆنەكەی لە گەورەیی مانگرتنەكە كەمبكاتەوە و كاریگەرییەكانی مانگرتنەكە لاببات.

ئەگەر شاسوار عەبدولواحید خاشاك پاكنەكاتەوە، كە هەمومان دەزانین تەنها رۆژێك یان دوان دەتوانێ، ئەوا خەڵك خۆی دەبێتە پشتیوانی كرێكاران و حكومەت ناچار دەبێت مافەكانیان بۆ بگێڕدرێتەوە.

كێشەی شاسوار عەبدولواحید ئەوەیە لای ئەو كرێكاران خۆی مەترسیین، هەر بۆیەشە كرێكاران -میدیاكارانی لای دەزگاكانی راگەیاندنی وی و كۆمپانیاكانی- مامەڵەیەكی ئینسانییانەیان لەگەڵ ناكرێ، شاسوار دژ بە رەوتی كرێكاران و دژ بە بنەماكانی عەدالەتی كۆمەڵایەتیی و ئابورییە، قازانجی وی لەو سیستەمە نیۆلیبرالیزمە دایە كە كوردستان وا بە دەستیەوە دەناڵێنێت.

كاك زاهیر باهیر سەرنجێكی جوانی نوسیوە لە فەیسبوكەكەی خۆی -ویستم شێیەری بكەم بەڵام تەنها بۆ هاوڕێكانی بو-. ئەو دەڵێ، كە بەتەواوی هاوڕای ویم، <<زاهیر باهیر پێی وایە كە شاسوار عەبدولواحید لە كۆنترۆڵی خۆپیشاندانەكانەوە بۆ شكاندنی مانگرتنی كرێكارانی پاكەرەوەی خۆڵ و خاشاك.>>

كەمال چۆمانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا