پۆڵەتیک پرێس ـ محەمەد مستەفا
بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتەكەیان بەردەوام لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کۆرۆنا دەکەن و دەرکەوتووە، لە ئێستادا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لە هەڵکشاندایە، بەڵام ژمارەی توشبوان ئەوەندە زۆر نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ئیدارەی ڕاپەڕین باسی لە پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی وەزارەتەکەی کرد، سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ناوبراو لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەوان لە وەزارەتی تەندروستی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کۆرۆنا دەکەن، دەرکەوتووە لە ئێستادا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لە هەڵکشان دایە بەڵام ژمارەی توشبوان ئەوەندە زۆر نیە کە دۆخەکە بخاته مهترسییهوه.
وتیشی، “بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەت تا ئێستا ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا بەو شێوەیە مەترسیدار نیە کە دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دابخرێن، پێشنیاریان کردووە کە لە ئێستادا پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بێت بە ڕێکاری خۆپارێزیەوە”.
دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون ڕاشیگەیاند: “بۆ ڕێگری لهزیاتر بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا پێویستە ڕێکاری توند له مەرزەکان و فڕۆكهخانەکان جێبەجێبکرێت، بەرامبەر ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە ناو هەرێم”.