ئەمشەو پاریس شەوە تایبەتەکە بە ڕێ دەکات

بڕیار وایە ئەمشەو ئاشقان و شەیدایانی دنیا تایبەتەکەی تۆپی چاو لەسەر چاو ، دەست لەسەر دڵ تێگڕا کۆچی فەرەنسا دەکەین بۆ بیبیی یاری دراماتیکی نێوان شازادەکانی فەرەنسا و نوێنەرەکانی کەتۆلۆنیا دەکەن .

هەمیشە یانە پاڵەوانەکان جیاواز بووە ئەشەوی پاریس جیاواز تر دەبێت چوونکە دوو یانە گرەوی مان و مردن دەکەن ، پاریس دەیەوێت بەسەر پشتی زەبەلاحێکی وێنای بارسەلۆنا بپەرێتەوە بۆ قۆناغی داهاتوو یانەی بارسا دەیەوێت بەپاڵپشتی سەروکی نوێ لە ڕیگای پاریس ئەو مەسجە بگەیەنیەوە دنیا و پێیان بڵێ ڕاستە بەم دوایانە دەرم کارییە بەڵام ئێستاش بکۆکم زەوی لەبەرم دەلەزێ .

دیرۆکی ئەمشەو ڕیشەکەی دەگەڕیتەوە بۆ چەند ساڵێک بەر لە ئێستا بەپێی بارسەلۆنا لە جەنگەڵی کامپ نۆ ئەوەی نەشی بە پاریسی کرد و توانی لەو شەوەدا شکۆی بشکێنێت بۆیە پاریس دەڵێت تۆڵە بە سەبرە بەڵام کاریگەرە ، دەوێت بە بارسەلۆنا بڵێت قەرز کۆن دەبێت بەڵام نافەوتێت .

پاریس گەر بێت و ئەم فرسەتە بجوێنێت لەم کاتەدا ئیدی بۆ هەمێشە پێویستە بڵێ ئەم نانە بەو ڕۆنە تا ئەبەد ناتوابێت شکۆ بگێڕیتەوە بۆ هەیکەلێتیی یانەکەی چوونکە نوێنەرەکەی کەتەلۆنیا لە ئێستادا تەنیا بە دارشەق ڕێ دەکات ئاستی نەک بەرز نییە بەڵکو هەندێک یاری دەبێتە جێگەی بەزی .

 

یانەی بارسەلۆنا دەیانەوێت شۆکی شەوی بایرن بەریاندا و تا ڕادەیەک ئارام کەرەوەیەک بدەن بە بینەران و هاندەرانی کەتەلۆنیا بێڵن ئەوە توانیمان کەمێک ئەو برێنەی لە ناخی تاک بە تاکماندایە بڕێک ئاسودە بێت ؛ نوێنەری کەتەلۆنیا نایەوێت تەنانەت بیر لە شکستی قورس بکاتەوە چونکە دڵیان بەرگەی فشاری زیاتر ناگرێت .

 

پۆچەتینۆ نزای ئەوەیە ئەمشەو لیۆی هاونیشتمانی شەوی خۆی بێت چوونکە مێسی ئامانی نییە ، گومان لە سەختی و دژواری ڕیگەی بارسەلۆنادا نییە بۆ قۆناغی داهاتوو بەڵام ئەمە تۆپی پێیە ئەمە ئەو کایەیە کە هەموو ئەگەرێک کراوەیە .

 

یانە شک پۆشەکەی پاریس پار تا کۆتا پۆینت ڕۆشتن لە بۆنەکەدا ئەمساڵ دەیانەوێت وەک هەڵگری بۆنەکە ناوی بهێنریت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا