ئاسایشی هه‌ولێر ڕێگه‌ به‌پارێزه‌ره‌كان نادات سه‌ردانی سزادراوانی بادینان بكه‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس:

دادگای هەولێر بەتۆمەتی “سیخوڕی و كاركردن بۆ وڵاتانی بیانی” سزای زیندانی شەش ساڵی بەسەر پێنج چالاكوانی ده‌ڤه‌ری بادیناندا سەپاند، له‌كاتى ئه‌و بڕیاره‌وه‌ تائێستا رێگه‌ به‌ پارێزه‌رانى دۆسیه‌ى ئه‌و سزادراوانه‌ نادرێت چاویان پێیانبكه‌وێت”.

بەشدار حەسەن، پارێزەری دۆسیەی سزادراوانی بادینان و هەولێر بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، “چه‌ند جارێك چوینه‌ته‌ ئاسایش به‌مه‌به‌ستى بینینى ئه‌و سزادراوانه،‌ به‌ڵام به‌ بیانوى جیاجیا ئاسایش رێگه‌یان پێنه‌داوین بیانبینن”.

بەشدار حەسەن وتیشى، “ئه‌و سزادراوانه‌ تائێستا له‌ ئاسایشى گشتى هه‌ولێرن و بۆ چاكسازى گه‌وران نه‌گوازراونه‌ته‌وه”‌.

ڕۆژی 16ی شوباتی ڕابردوو داداگای 2ی تاوانەكانی هەولێر بڕیاری شەش ساڵ زیندانیی بەسەر پێنج چالاكوان‌و ڕۆژنامەنوسی بادیناندا سەپاند، بڕیاریشه‌ ئه‌مرۆ نوسراوی پێداچوونه‌وه‌ی سزاك بگاته‌ ده‌ست دادگای ته‌میزی هه‌ولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا