پۆڵه‌تیك پرێس:
ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆمارییه‌كانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن.
جیم ڕیش، ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كان له‌كۆنگرێس نیگه‌رانن له‌هه‌نگاوه‌كانی توركیا دژی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته.
ڕیش له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژمامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن له‌وڵاتان مافی به‌شداریكردنیان له ژیانی مه‌ده‌نی هه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس ده‌شڵێت، به توندی پشتیوانیی له‌سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن به‌هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی موشه‌كی ئێس-400 چونكه به‌وته‌ی ئه‌و “كڕینی ئه‌و سیستمه له‌رووسیا و كارپێكردنی مایه‌ی قبوڵكردن نییه”.
له‌كۆتایشدا جیم ڕیش ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندیی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆك ڕوسیاوه به‌بێ “باجدان” تێپه‌ڕنابێت.