وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان ڕێگره‌ له‌گه‌یشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم به‌په‌رله‌مان

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، هۆكاری دواكەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان تا ئێستا داتای داهات و خەرجی خۆی نەداوەتە وەزارەتی دارایی.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”هۆكاری دواكەوتنی پرۆژەیاسای 2021ی هەرێم بۆ پەرلەمان پەیوەندی بەوەوە هەیە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان تا ئێستا داتای داهات و خەرجییەكانی خۆی نەداوەتە وەزارەتی دارایی، ئەگینا بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێم خۆی دەبوو لە كۆتایی مانگی شوباتی رابردوو پرۆژە یاسای بودجە بهاتایەتە پەرلەمانی كوردستان”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:”بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم جۆرە بێ‌ منەتییەكی پێوە دیارە بەرامبەر بەغدا، بۆیە پێم وایە ئەگەری رێككەوتن لەگەڵ عێراق لاوازە، داهاتی نەوتی هەرێم و داهاتەكانی دیكە بەشی ئەوەدەكات بودجەی هەرێمی پێ دابین بكرێت، بەو مەرجەی داهاتە راستەقینەكان بگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی گشتی”.

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا ئەو ئیرادەیە نابینین لە لای دەسەڵاتی سیاسی هەرێم كە داهاتە راستەقینەكان ئاشكرابكات و كۆتایی بە گەندەڵی بهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا