پۆڵەتیک پرێس- نیگار عومەر
لەنێو بەلەمێکدا لە دەریاچەی دەربەندیخاندا لەنزیک سەیرانگەی شەمێران، بەلەمێک وەردەگەڕێت کە چوار گەشتیاری تێدا بوە، یەکێک لەو گەشتیارانە لەنێو ئاوەکە دەخنکێت.
کەیوان ئەحمەد، بەڕێوبەری بەرگری شارستی دهربەندیخان بەپۆڵەتیک پرێس- ی ڕاگەیاند، “پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه لەنێو دەریاچەی دەربەندیخاندا بەلەمێک وهرگهڕا کە چوار گەشتیاری تێدابووە، لە ئەنجامدا سێ کەسیان ڕزگاریان بوو بهڵام کەسێکیان لەنێو ئاوەکەدا خنكا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەمەکە بەهۆی بەهێزی ڕەشەباوە وەرگەڕاوە و لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە سەر ڕوداوەکە و بەدوای تەرمی ئەو کەسەدا دەگەڕێن .
بەڕێوبەری بەرگری شارستی دهربەندیخان باسی لهوهشكرد، ئەو چوار کەسە بەڕەگەز عەرەبن و بۆ گەشتکردنەوە هاتونەتە سەیرانگای شەمێران .