پێویستە ئەم پێنج خاڵە بزانیت کاتێک مۆبایلی نوێ دەکڕیت

پۆڵەتیک پرێس

پێش ئەوەی مۆبایلێکی نوێ بکڕیت پێویستە ئەم زانیارییە گرنگانە بزانیت

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کاتێک دەیانەوێ مۆبایلێکی نوێ بکڕن، دوودڵ دەبن لەوەی چ جۆرێک هەڵبژێرن کام جۆرە باشترینە دەتوانیت دوای زانینی ئەم خاڵانە بڕیاربدەی لەسەر ئەو مۆبایلەی دەتەوێت بیکڕیت کە بریتین لە

یەکەم-شاشەیەکی دروست هەڵبژێرە
ئەگەر مۆبایلێکی ئاست ناوەندت کڕی، پێویستە جۆری شاشەکەی LCDبێت هەروەها دیقەیەکی بەرزی هەبێت کە وێنەو ڤیدیۆ بە ڕوونی پێشان بدات، هەروەها دڵنیابەرەوە لەوەی شاشەکەی 2220X1080 پێکسڵ بێت لە جیاتی 1336X768ئێچ دی پێکسڵ.

دووەم-چارەسەرێکی گونجاوی هەبێت
چارەسەری ئاستی ناوەند زۆر هەیە، کە یارمەتیەکی زۆری خێراکردنی مۆبایلەکەت دەدات، هەربۆیە پێویستە سیستمی 5Gو چارەسەری سناپ دراگۆنی 600/700یاخود زنجیرەی MediaTekGهەبێت.

سێیەم-مەودای فراوانی میمۆری و ڕامەکەی
ڕام و میمۆری مۆبایل لایەنێکی سەرەکین بۆ هەڵبژاردنی مۆبایلەکەت هەوڵ بدە کە ڕامی ٦ و میمۆری ١٢٨ گێگابایت کەمتر هەڵنەبژێریت

چوارەم-کوالیتی وێنە
زۆرێک لە مۆبایلەکانی ئێستا سێ کامێرا یاخود چوار کامێران، پێویستە کە باشترینیان هەڵبژێریت کە دیقەیەکی بەرزی هەبێت

پێنجەم-تەمەنی باتریەکەی
یەکێک لە خاڵە گرنگەکان تەمەنی باتری مۆبایلە کە پێویستە ٥٠٠٠یاخود ٤٥٠٠ میلی ئەمپێر هەڵبژێریت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا