ئایا کڕێشی سەر مەترسیدارە؟

پۆڵەتیک پرێس

کڕێشی سەر یەکێکە لەو کێشانەی کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک لێی بێزاربوون، ڕەنگە کێشەیەکی گەورە نەبێت لە ڕووی تەندروستیەوە بەڵام هەندێک کات بە هۆیەوە توشی خورانی سەر دەبێت و لە شێوەی گەردیلەی وردی سپی لەسەر قژەکەت دەردەکەوێت کڕێشی سەر بەهۆی چەند هۆکارێکەوە دروست دەبێت هەرچەندە چارەسەری هەیە بەڵام ڕەنگە هەندێک کات نەتوانی بە ئاسانی چارەسەری بکەیت.

هۆکارەکانی دروست بوونی کڕێشی سەر

یەکێک لە هۆکارە باوەکان بۆ دروست بوونی کڕێشی سەر ئەوەیە کە کەسەکان زوو زوو قژیان ناشۆن، بە تایبەتیش لە و وەرزانەدا توشی ئەم حاڵەتە دەبیت کە وشکن بە هۆی ئەوەی پێست وشک دەبێتەوە.

هەندێک کات ڕەنگە بەهۆی زۆری چەوری پێستی سەر دروست ببێت، چونکە لەو کاتەدا پێستی سەر توشی هەوکردن دەبێت و توێژاڵێکی لێ دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەو کڕێشە.

هەندێک کات ڕەنگە بەهۆی هەڵە شوشتنی بێخی قژەکەت توشی ئەم حاڵەتە ببیت کاتێک شامپۆیەکی نەگونجاو بەکار دەهێنیت، بەشی پێویست ئاو ناکەی بە بێخی سەرت دا دەبێتە ۆی دروست بوونی کڕێش لەسەر قژەکەت.

بەڵام دەتوانیت بەم ڕێگایانە چارەسەری بکەیت

هەندێک کات دەتوانیت شامپۆی تایبەت بە کڕێش بەکاربهێنیت یاخود بەکار هێنانی سرکەی سێو، یان ئاوی لیمۆ یاخود هەندێک لە زەیتەکانی بادەم گوێز هیند، کە پێویستە ماوەیەک بە قژەکەتەوە بمێننەوە دەتوانیت چارەسەری بکەیت، بەڵام ڕەنگە هەندێک کات ئەمانە چارەسەری کێشەکە نەکەن پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت ئەگەر ڕێژەکەی زۆربوو.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا