پشووه‌كانی ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا ده‌گرێته‌وه‌؟

پۆڵەتیك پرێس
بەگوێرەی ئەو خشتە و بەرنامەیەی وەزارەتی پەروەردە بۆتەواوكردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دایناوە، جگە لەپشووی تایبەت بەرۆژانی نەورۆز وجەژنەكان، هیچ پشویەك وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە.

سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو بەرنامانەی بۆ تەواوكردنی پرۆسەی خوێندن دانراوە جگە لە پشووی تایبەت بەڕۆژانی نەورۆز، جەژنەكانی رەمەزان و قوربان هیچ پشوویەك وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە.

وتیشی:”تا ئێستا هیچ هەوڵێك نییە بۆ ئەوەی تەواوی پشووەكان وەزارەتی پەروەردە بگرێتەوە”.

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەت بۆ ساڵی 2021 لەمانگی ئاداردا رۆژی 5ی ئادار رۆژی دەستپێکردنی ڕاپەڕین، رۆژی11ی ئادار یادی ڕێکەوتننامەی ئاداری ساڵی 1970، لەگەڵ رۆژی 14ی ئادار ڕۆژی لەدایکبونی مستەفا بارزانی، رۆژانی 21 و 22 و 23ی ئادار بە بۆنەی هاتنی نەورۆز وەك پشوو دیاریكراون.

سەبارەت بە پشووی قوتابخانە و زانکۆکان سەیوان عەلی ئاماژەی بەوەكرد، خشتەی تایبەت بە خۆیان بۆ خوێندن و تاقیکرنەوەکان داناوە، بە تایبەت بۆ ئەمساڵی خوێندن چونكە بەهۆی بەتای كۆرۆناوە ماوەیەكی زۆر ناوەندەكانی خوێندن داخران، بۆیە بڕیاردراوە زۆرێک لە پشووەکان ھەڵبگیرێت و قەرەبووی ڕۆژە له‌ده‌ستچووه‌كانی خوێندنی پێبكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا